Home #4CC417 فه رمووده ى شيرين
پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت:
(ثلاثة حق على الله عز وجل عونهم: المكاتب الذي يريد الأداء، والناكح الذي يريد العفاف والمجاهد في سبيل الله)
( (صحيح سنن النسائي: 3218).) .
واتە: سێ كەس هەن خوای گەورە بەحەقی داناوە لەسەر خۆی كەیارمەتیان بدات:
ئەو كۆیلەیەی دەیەوێت خۆی بكڕێتەوەو خۆی ئازاد بكات,
وە ئەو كەسەی كە ژن دەهێنێت و مەبەستی داوێن پاكییە,
وە ئەو كەسەی كە لە پێناو خوای گەورە دا جیهاد بكات.
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت :هه‌ر كه‌سێك سێ جار بڵێ (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم و أتوب إليه) ئه‌وا خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی خۆش ده‌بێت گه‌ر له جیهادیش ڕایكردبێت ..
به‌یه‌كه‌وه ئه‌یڵێینه‌وه…
۩ أَسْـــتَغْفِرُ اللَّهَ الَّـذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ وَأَتُوبُ إِلَيْـــهِ ۩
دڵمان پێویستی به قورئانه جونكه قورئان شیفای دڵانه